لێدوانی ئەڵۆنسۆ و هانسی فلیک پێش کلاسیکۆ.
وێستگە سپۆرت-
لێدوانی هەردوو ڕاهێنەرەکە لە پێش ڕووبەڕووبونەوەی بارشەلۆنا و ڕیاڵ مەدرید لە یاری کۆتایی جامی سۆپەری ئیسپانیا.
لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانییەکانی پێش یارییەکە، هەردوو ڕاهێنەر چابی ئەڵۆنسۆ و هانسی فلیک لێدوانی جیاوازیان دا.
چابی ئەڵۆنسۆ لە کۆنگرەکەیدا وتی، "بارودۆخی ئيمباپێ زۆر باشترە و بیرۆکەمان ئەوەبوو کە قورسە بتوانێت بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری بکات هەر بۆیە ویستمان پەلە نەکەین و لە دوای یاری ئەتلەتیکۆ بڕیار بدەین لەسەر بەژداری کردن یان نەکردنی لە یاری کۆتایدا"
ڕاهێنەرەکەی ڕیاڵ مەدرید درێژەی بەقسەکانیدا و وتی،'' سبەینێ ئەگەری ڕوودانی هەموو شتێک هەیە بۆیە دەبێت سەرنجێکی باش و ورد بخەینە سەر یارییەکە، ئێمە بۆ بردنەوە هاتووین و متمانەشمان زۆرە بە خۆمان''.
دەربارەی بارودۆخی ڤینیسۆس پرسیاریان لە ئەڵۆنسۆ کرد، ئەویش لە وەڵامدا وتی، ڤینیسۆس یاریزانێکی دڵسۆزە، پێویستە لێی نزیک بین، هەر بۆیە هاوڕێکانی و ستافی ڕاهێنەران پاڵپشتی تەواوی دەکەن، وە تەنها پێویستی بە کاتە''.
|
هەرچی هانسی فلیکە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا وتی،'' پێموایە هەموان ئەوە بەرز دەنرخێنن کە لە قۆناغی پێس کۆتایی بە ئەنجامی گەورە بردنەوەمان بەدەستهێناوە و ئێستا لە یاری کۆتایین بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڕیاڵ مەدرید''.
ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە هاندەرانی بارشەلۆننای دڵخۆشکرد و وتی،'' لامین یاماڵ بارودۆخی باشە و بەتەواوی ئامادەیە بۆ کلاسیکۆ''.
هانسی فلیک ئاماژەشی بەوەکرد '' ڕیاڵ مەدرید یانەیەکی باشە و یاریزانەکان و پێکهاتەکەیان پێکهاتووە لە چەند یاریزانێکی گرنگ و کوالێت بەرز، بەڵام سەرنجی تەواوی من لەسەر تیپەکەم و یارییەکەیە بە گشتی، لە یاری کۆتایشدا هەمووان دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنن ، هەر بۆیە لەوە دڵنیام کە ئەوانیش خوێندنەوەی باش بۆ یارییەکە دەکەن و ئەرکمان ئاسان نابێت''.
|
بڕیارە ئەمشەو یارییەکە لە کاتژمێر 10:00 ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.
PM:12:22:11/01/2026
ئهم بابهته 488
جار خوێنراوهتهوه