‌ئەرسناڵ و ساکا گەیشتنە ڕێککەوتن.

وێستگە سپۆرت-

ئەرسناڵ لەگەڵ ساکا گەیشتە ڕێککەوتن و بۆندی ئەو یاریزانەی نوێکردەوە. 
       
ڕۆژنامەی زە ئەتڵەتیک بڵاویکردۆتەوە کە ئەرسناڵ و باکایۆ ساکا دوای ئەو گفتوگۆ درێژخایەنەی کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە نێوانیاندا بووە دواجار گەیشتنە ڕێککەوتن و یاریزانەکە بۆندەکەی لەگەڵ یانەکەدا نوێکردەوە. 

زە ئەتڵەتیک ئەوەشی ئاشکراکردووە کە گرێبەستەکەی ساکا بۆ ماوەیەکتی درێژخایەن دەبێت و تا ساڵی 2031 نوێیکردۆتەوە .

یانەی تۆپچییەکانی لەندەن دەیان ویست بە هەر نرخێک بێت ساکا لە یانەکە بهێڵنەوە، لەبەر ئەوەی بە یەکێک لە یاریزانە گرنگ و کاریگەرەکانی پرۆژەی نوێی یانەکەی دەزانن و دەیانەوێت لە یانەکە بەردەوام بێت.


AM:11:07:10/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌