‌ڕیاڵ مەدرید لە ئەتلەتیکۆی بردەوە و گەیشتە یاری کۆتای.

وێستگە سپۆرت-

لە جامی سۆپەری ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید بە زەحمەت بردنەوەی بەسەر ئەتلەتیکۆ مەدریددا بەدەستهێنا و گەیشتە یاری کۆتایی. 

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی قۆناغی پێشکۆتایی جامی سۆپەری ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەیەک گەیشتن. 

لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید باشتر دەرکەوتن و هەر لە سەرەتای ئەو تایمەشدا بە لێدانی ڕاستەوخۆ و بە موشەکێکی ڤاڵڤێردی لە خولەکی 2 دا گۆڵی یەکەمیان تۆمارکردو تایمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا کوڕانی ئەڵۆنسۆ دووبارە باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 55 یشدا توانیان لە ڕێگای ڕۆدریگۆوە گۆڵی دووەم تۆمار بکەن، لە پاش ئەو گۆڵەش یاریزانانی ئەتلەتیکۆ چەند هێرشێکی زۆریان بردە سەری یانەی شاهانە وە توانیان لە خولەکی 58 یش گۆڵێک تۆمار بکەن و جیاوازییەکە کەم بکەنەوە، بەڵام سەرەنجام یارییەکە بەو ئەنجاامە کۆتایی هات و ڕیاڵ مەدرید لە ئەتلەتیکۆ مەدریدی بردەوە. 

بەو بردنەوەیەش ڕیاڵ مەدرید سەرکەوت بۆ یاری کۆتای و ئەتلەتیکۆش ماڵئاوایی کرد، لە یاری کۆتایشدا ڕیاڵ مەدرید و بارشەلۆنا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. 


PM:06:22:09/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌