بارشەلۆنا بە ئەنجامێکی گەورە لە ئەتلەتیک بلباوی بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی.
وێستگە سپۆرت-
بارشەلۆنا ئەتلەتیک بلباوی گۆڵباران کردوو لە یاری کۆتایی چاوەڕوانی یەکێک لە دوو یانەکەی شاری مەدرید دەکات.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی قۆناغی پێشکۆتایی جامی سۆپەری ئیسپانیادا، هەردوو یانەی بارشەلۆنا و ئەتلەتیک بلباو ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
کوڕانی هانسی فلیک هەر لەسەرەتاوە بە بەهێزی دەرکەوتن و کۆنترۆڵی تۆپ و یاریگایان کردبوو، وە توانیان لە تایمی یەکەمدا بە خێرای گورزی خۆیان بووەشێنن و لە خولەکەکانی 20 و 30 و 34 و 38 دا چوار گۆڵ تۆمار بکەن و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی هات
هەر لە سەرەتای تایمی دووەمدا ڕافینها گۆڵی پێنجەمی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە تۆمارکرد، هەرچی یانەی ئەتلەتیک بلباوە دەستەوەستان بوون ەبەرامبەر گۆڵەکانی بارشەلۆنا و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 5-0 لە بەرژەوەندی بارشەلۆنا بە کۆتا هات.
بەم ئەنجامەش بارشەلۆنا گەیشتە یاری کۆتایی جامەکە و چاوەڕوانی ڕووبەڕووبونەوەی دوو یانەکەی شاری مەدرید دەکات بۆ ئەوەی یانەی دووەمی یاریی کۆتایی ئاشکرا ببێت.
AM:10:47:08/01/2026
ئهم بابهته 536
جار خوێنراوهتهوه