‌ڕیاڵ مەدرید ساڵی تازەی بە بردنەوەیەکی نایاب دەستپێکرد.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیسپانیا، ڕیال مەدرید بە ئەنجامێکی گەورە لە ڕیال بیتیسی بردەوە و دووبارە جیاوازییەکەی لەگەڵ بارشەلۆنای پێشەنگدا کەمکردەوە.

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 19 ی خولی ئیسپانیدا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی ڕیاڵ بیتیسی کرد. 

یاریزانەکانی ڕیاڵ مەدرید هەر لە سەرەتای تایمی یەکەمەوە باشتر دەکەوتن و لە خولەکی 20 ی ئەو تایمەشدا لە ڕێگەی گۆنزالۆ گارسیاوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

سیناریۆی تایمی دووەمیش هاوشێوەی تایمی یەکەم بوو، یاریزانی ڕیاڵ مەدرید باشتر دەرکەوتن و دوو گۆڵی تریان تۆمار کرد لە ڕێگای ئەسێنسۆ و گۆنزالۆ گارسیاوە، هەرچەندە یانەی میوان گۆڵێکیان تۆمارکرد بەڵام لە خولەکەکانی 82 دا گۆنزالۆ گارسیا بە شێوازێکی نایاب گۆڵی سێیەم و هاتریکی خۆی و چوارەمی یانەکەی تۆمار کرد، یانەی خاوەن ماڵ بەو چوار گۆڵە ڕازی نەبوون و لە کۆتا خوولەکەکانیشدا فران گارسیا گۆڵی پێنجەمی تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی 5-1 لە سوودی یانەی شاهانە کۆتایی هات. 

بەم بردنەوەیەش ڕیاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندنە 45 خاڵ و جیاوازییەکەی لەگەڵ بارشەلۆنای پێشەنگدا کردەوە تەنها خاڵ.


AM:10:29:05/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌