نێوانی مارێسکا و چێڵسی کۆتای هات، تەنها ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە.
وێستگە سپۆرت-
ئینزۆ مارێسکا و چێڵسی نێوانیان کۆتایی دێت و ڕاهێنەرەکە ماڵئاوای دەکات.
ڕۆژنامەی سکای سپۆرت ئاشکرای کردووە، ئینزۆ مارێسکا بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی ئیداری یانەی چێڵسی کردووە و ڕاهنەرەکە چاوەڕوانە بڕیارەکەی لێ قبوڵ بکەن و ئیتر ماڵئاوای لە یانەکە بکات .
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش داوە، لە ئێستا بە دواوە مارێسکا ڕاهێنەری چێڵسی نییە و بەم نزیکە یانەکە بە فەرمی ڕایدەگەیەنێت و لە ئێستاشدا بە دوای جێگرەوەیەکی باش دەگەڕێن بۆ شوێنی مارێسکا.
یانە لەندەنییەکە بە ڕاهێنەرایەتی ئینزۆ مارێسکا 92 یاری ئەنجام داوە کە لەو ژمارەیەش لە 55 یاریدا براوە بوون و توانیویەتی 2 نازناویشیان بۆ بباتەوە.
PM:04:14:01/01/2026
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه