‌ئەرسناڵ لە ئەستۆن ڤێلای بردەوە و تۆڵەی یاری پێشوی لێ کردەوە.

وێستگە سپۆرت-

ئەرسناڵ بە ئەنجامی گەورە لە ئەستۆن ڤێلای بردەوە و پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد.

لە یارییەکانی گەڕی 19ی پرێمەرلیگدا، شەوی ڕابردوو ئەرسناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری ئەستۆن ڤیلای کرد و یارییەکەشی لێ بردەوە.

یارییەکە لە تایمی یەکەمدا تاڕادەیەک هاوەنگ بوو هەردوولا بەردەوام بوون لە هێرش بردنە سەر گۆڵی یەکتر و هیچ لایەکیشیان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵدا، سەرەنجام ئەو تایمەر بەبێ گۆڵ کۆتایی هات. 

بەڵام تایمی دووەمی یارییەکە دوای ئەوەی ئارتێتای ڕاهێنەری ئەرسناڵ چەند گۆڕانکارییەکی تەکتیکی کرد، سیناریۆیەکی دیکەی بە خۆیەوە بینی و یانەی خاوەن یاریگا بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو وە توانیان لە خولەکەکانی 48 و 52 و 69 و 78 دا چوار گۆڵیان لێ تۆمار بکەن و یانەی میوان شۆک بکەن هەرچەندە لە خولەکی 94 ی زیادکراودا ئەستۆن ڤێلا گۆڵێکیان تۆمارکرد، بەڵام سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 4-1 لە سودی تۆپچییەکانی لەندەن کۆتایی هات. 

بەم بردنەوەیەش ئەرسناڵ بە کۆکرنەوەی 45 خاڵ پێشەنگی بەهێزتر کرد و ئەستۆن ڤێلاش بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندییەکە مایەوە.

ن.س


AM:11:35:31/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری