‌چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکەی جۆرجی، دنیای سەرسامکردووە.

وێستگە سپۆرت-

چیرۆکی جۆرجی مینۆنگۆ ، ئەو یاریزانەی بە یەک چاوەوە یاری دەکات.

جۆرجی مینۆنگۆی تەمەن 23 ساڵ کە یاریزانی هەڵبژاردەی بۆرکینا فاسۆ و یانەی سیاتەڵ ساوندەرزی ئەمریکییە، یاریزانەکە بە ڕەچەڵەک کۆتیڤوارییە، بەڵام یاریزانەکە یاری بۆ بۆرکینا فاسۆ دەکەت و چیرۆکی یاریزانەکەش بە تەواوی لە پاش ئەوە تەقییەوە کە یارییزانەکە لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و بردنەوەیەکی پشکەشی هەڵبژاردەکەی کرد.

چیرۆکەکە بەمشێوەیەیە، یاریزانەکە بە دیواریکراوی سێ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ یانەکەیدا بەمەبەستی کەمپی مەشق و ڕاهێنان ڕوویان لە وڵاتی ئیسپانیا کردبوو، یاریزانەکە لەوێ چاوی چەپی توشی هەوکردن دەبێت، سەرەتا بە هەوکردنێکی ئاسایی سەیری دەکات بەڵام وردە وردە دۆخی چاوی بۆ خراپتر دەچێت و بەخێرای نەشتەرگەریشی بۆ ئەنجام دەدرێت بەڵام پزیشکەکان هەواڵێکی ناخۆش بە یاریزانەکە دەدەن کە دەمارەکانی بینینی چاوی چەپی بەرەو پووکانەوە چوون و بیانی ئەو چاوەی لەدەست داوە، وە ئەبێت واز لە یاریکردن بهێنێت، بەڵام یاریزانەکە ئەوە ڕەتدەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە یاریکردن. 

لە جامی نەتەوەکانیش لەگەڵ هەڵبژاردەی بۆرکینا فاسۆ بەژداری جامەکە دەکات و لە یەکەم یاری جامەکەشدا گۆڵێکی تۆمار کرد و بردنەوەی یەکەمی بەخشیە هەڵبژاردەکەی و لە پاش ئەو گۆڵەش چیرۆکەکەی مینۆگۆ لە دنیادا دەنگی دایەوە.


PM:12:05:30/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌