‌یانەیەکی تورکیا دەیەوێت محەمەد سەڵاح بگوازێتەوە ڕیزەکانی.

وێستگە سپۆرت-

یانەی فەنەرباخچەی تورکی گفتوگۆی لەگەڵ بریکارەکەی محەمەد سەڵاح کردووە و دەیەوێت یاریزانەکە بگوازێتەوە ڕیزەکانی.

زۆڕیک لە ڕۆژنامە تورکییەکان بڵاویان کردووەتەوە کە یانەی فەنەرباخچەی تورکی دەیەوێت محەمەد سەڵاحی میسری بگوازێتەوە ڕیزەکانی و کۆبوونەوەیەکی نهێنیشیان لەگەڵ بریکارەکەی ئەو یاریزانەدا کردووە.

بەڵام بە پێی زانیارییەکان، کۆبونەوەکە لەگەڵ بریکارەکەی محەمەد سەڵاح بۆ یانەی فەنەرباخچە ئەرێنی نەبووە و بریکاری یاریزانەکە ڕای گەیاندووە کە چوونە تورکیا لە ئێستادا یەکێک نییە لە بژاردەکانی یاریزانەکە و لە ئێستاشدا کە لە جامی نەتەوەکان لەگەڵ هەڵبژاردەکەی یاریدەکات دەیەوێت هەموو سەرنجی لەسەر یارییەکانی هەڵبژاردەکەی بێت.

لە هاوینی ئەمساڵدا محەمەد سەڵاح گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە تاوەکو هاوینی 2027 درێژ کردەوە بەڵآم بەم دواییانە ناکۆکی کەوتە نێوان یاریزانە میسڕییەکە و ئارنی سڵۆتی ڕاهێنەری یانەکە و تا ئێستاش دۆخی نێوانیان بە ئاڵۆزی ماوەتەوە، هەر بۆیە زۆرێک لە یانەکان دەیانوێت گرێبەست پێشکەشی محمەد سەڵاح بکەن و بیگوازنەوە یانەکەیان. 


PM:12:52:29/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌