‌خەڵاتەکانی گڵۆب سۆکەر دابەشکران و باشترینەکانی ساڵ دیاریکران.

وێستگە سپۆرت-

شەوی ڕابردوو لە مەراسیمێکی تایبەتدا خەڵآتەکانی گڵۆب سۆکەر دابەشکران.

شەوی ڕابردوو لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە شاری دوبەی ئیمارات، باشترینەکان دیاری کران و خەڵآتی گڵۆب سۆکەریان پێدرا.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی 2025 ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەدەستهێنا.

عوسمان دیمبیڵی خەڵاتی باشترین یاریزانی بۆ ساڵی 2025 وەرگرت.

ناسر خلێفی وەک باشترین سەرۆک و پاریس سانجێرمان وەک باشترین یانە دیاریکران و خەڵآتی گڵۆب سۆکەریان وەرگرت.

لامین یاماڵ وەک باشترین هێرشبەری ساڵ و باشترین یاریزانی لاو دیاریکراو خەڵآتی گڵۆب سۆکەری وەرگرت هەروەها لەگەڵ ئەونەشدا خەڵاتی مارەدۆناشی وەرگرت.

بارشەلۆنا وەک باشترین یانەی لالیگا و هانسی فلیک وەک باشترین یانەی ئەو خولە و ڕافینهاش وەک باشترین یاریزانی ئەو خولە دیاری کران و خەڵاتیان وەرگرت.

لویس ئینریکی وەک باشترین ڕاهێنەری ساڵ و ڤیتینهاش وەک باشترین ناوەڕاستکاری ساڵی 2025 دیاریکران و خەڵاتی گڵۆب سۆکەریان وەرگرت.

هەڵبژاردەی پرتوگالیش وەک باشترین هەڵبژاردەی ساڵی 2025 دیاریکرا.

پۆڵ پۆگباش خەڵاتێکی وەرگرت وەک باشترین گەڕانەوە بۆ تۆپی پێ .



AM:10:29:29/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری