پاریس سانجێرمان دەیەوێت ئەستێرەیەکی تر لە بارشەلۆنە بڕفێنێت.
وێستگە سپۆرت-
پاریس سانجێرمان چاوی بڕیوەتە تواناکانی ئەستێرەیەکی یانەی بارشەلۆنە کە ئێستا بە خواستن یاری بۆ یانە کەتەلۆنییەکە دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، پاریس سانجێرمان دەیەوێت مارکۆس ڕاشفۆردی ئەستێرەی یانەکە بگوازێتەوە ڕیزەکانی کە ئێستا بە شێوەی خواستن لە مانچستەر یۆنایتدەوە ڕووی لە یانە کەتەلۆنییەکە کردوە.
یانە پاریسییەکە دەیانەوێت ئەو یاریزانە لە بارشەلۆنا بڕفێنن پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاو کرایەوە کە ئیدارەی یانەکە و هانسی فلیک ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی کە گرێبەستی ڕاشفۆرد لەگەڵ بارشەلۆنا بکەن بە هەمیشەی، بەڵام پاریس سانجێرمان گرێبەستێکی سەروو 50 ملیۆنی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی پێشکەشی یاریزانەکەی بکەن و لە ژێر دەستی هانسی فلیکی دەربێنن .
مارکۆس ڕاشفۆرد لەم وەرزەدا لەگەڵ بارشەلۆنا ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و بووەتە یاریزانێکی کاریگەر لە پێلهاتەی هانسی فلیک و سەرنجی زۆرێک لە یانەکانی تری بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە لەبەر ئەوەی یاریزانەکە لەگەڵ بارشەلۆنا بە خواستن یاری دەکات .
PM:12:02:28/12/2025
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه