‌لە پرێمەرلیگ سێ یانەکەی پێشەوەی ڕیزبەدنی بردیانەوە و کێبڕکێی پێشەنگی بەردەوامە .

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئینگلیزی، مان سیتی و ئەرسناڵ و ئەستۆن ڤێلا بردنەوەیان بەدەستهێنا و کێبڕکێی پێشەنگی ڕیزبەدنی بە گەرموگوڕی مایەوە.

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی گەڕی 18 ی پرێمەرلیگدا چەند یارییەک ئەنجامدران، لەوانە مان سیتی بووە میوانی نۆتینگهام و ئەرسناڵیش میوانداری برایتۆنی کرد، وە ئەستۆن ڤێلاش بووە میوانی چێڵسی، وە هەر سێ یانەکەی پێشەوەی ڕیزبەندی بە سەختی بردنەوەیان بەدەست هێنا و ئەم هەفتەیەش کێبڕکێی پێشەنگی بە گەرموگوڕی مایەوە. 

سەرەتا یاری نێوان مان سیتی و نۆتینگهام فۆرێست ئەنجام درا، کە یاریزانانی گواردیۆلا لە سەرەتاوە بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو بەڵام بێ ئەنجام بوون تا سەرەتای تایمی دووەم و لە خولەکی 48 گۆڵێکیان تۆمار کرد بەڵام یانەی خاوەن ماڵ بێدەنگ نەبوون و لە خولەکی 54 گۆڵی بەرامبەریان تۆمار کرد بەڵام یاریزانانی مان سیتی سوربوون لەسەر سێ خاڵی یارییەکە و لە خولەکی 83 گۆڵی بردنەوە و دڵنیایان تۆمار کردوو سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا. 

چەند کاتژمێرێک دواتر ئەرسناڵ میوانداری برایتۆنی کرد، تۆپچییەکانی لەندەن باشتر دەرکەوتن و لە خولەکەکانی 14 و 52 دا دوو گۆڵیان تۆمار کرد هەرچەنە لە خولەکی 64 یاریزانانی برایتۆن گۆڵێکیان تۆمار کرد بەڵام یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە سوودی ئەرسناڵ کۆتایی هات. 

دواتر و لە یاری لوتکەی ئەو قۆناغەدا ئەستۆن ڤێلا بووە میوانی چێڵسی، یارییەکە هەر لە سەرەتاوە بە بەهێزی دەستی پێکرد و هەردوو یانە بەردەوام هەوڵیان دەدا گۆڵی پێشکەوتن تۆمار بکەن تا چێڵسی لە خولەکی 37 دەستپێشخەریان کردوو گۆڵێکیان تۆمار کرد بەڵام لە تایمی دووەم و ڕاهێنەراندا ئۆنای ئێمری چەند گۆڕانکارییەکی کرد وە توانیان لە خولەکەکانی 63 و 84 دا دوو گۆڵ تۆمار بکەن و چێڵسی توشی شکست بکەن وە سێ خاڵی گرنگیش بەدەست بهێنن . 

بەم ئەنجامانەش ئەرسناڵ بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ لە پێشەنگ و مان سیتی بە 40 خاڵ لە پلەی دووەم و ئەستۆن ڤێلاش بە 39 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەدنی مانەوە و ئەم هەفتەیەش کێبڕکێی پێشەنگی بە گەرموگوڕی مایەوە و گۆڕانکاری بەسەر پێشەگیدا نەهات . 


AM:11:23:28/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری