‌مانچستەر یونایتد لە نیوکاسڵی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئینگلیزی مانچستەر یونایتد لە ناو یاریگای خۆیدا لە نیوکاسڵی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.

لە یاری یەکەمی گەڕی 18 خولی ئینگلیزیدا، مانچستەر یونایتد میوانداری نیوکاسڵی کردوو بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەی لێ بردەوە. 

لە تایمی یەکەمدا یارییەکە تاڕادەیەک بە هاوسەنگی دەرکەوتوو ئاستی هەردوو یانە لە یەکەوە نزیک بوو، بەڵام مان یو توانیان دەستی خۆیان بخەنە سەر و لە خولەکی 24 دا لە ڕێی دۆرگو وەوە گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتای هات. 

لە تایمی دووەمی یاریەکەدا، یانەی میوان هەوڵی زۆری یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکەیدا بەڵام شەیتانە سوورەکان نەیان هێشت هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ئەنجامی یارییەکە بێت و سەرەنجام مانچستەر یۆنایتد بۆ گۆڵێکی بێ وەڵام لە نیوکاسڵی بردەوە.

بەم بردنەوەش یۆنایتد بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ هاتە ڕیزبەندی پێنجەمی خولەکە و نیوکاسڵیش بە 23 خال لە ڕیزبەندی 11 یەمدایە.  


AM:09:50:27/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌