‌یۆرگن کڵۆپ ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ بوون بە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید.

وێستگە سپۆرت-

پێرێز ڕەزامەندی یۆرگن کڵۆپی وەرگرتووە بۆ ئەوەی ببێتە ڕاهێنەری داهاتووی یانەکەی . 


بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ئیسپانی، فلۆڕێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید توانیویەتی یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەر ڕازی بکات کە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی وەر بگرێت لە ئەگەری دوورخستنەوەی چابی ئەڵۆنسۆ و تەنانەت بەڵێنی ئەنجامدانی چەند گرێبەستێکیشی پێدراوە بە ویستی ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە لە ئەگەری هاتنی بۆ یانەی شاهانە . 


لە ماوەکانی ڕابردوودا بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ڕیاڵمەدرید، داهاتووی چابی ئەڵۆنسۆ بە نادیاری ماوەتەوە و زۆرێک لە شارەزایان پێیان وایە ئەڵۆنسۆ دواساتەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەسەر دەبات و ئیدارەی یانەکەش بە ئەنجامی یانەکە دڵخپش نین و دەیانەوێت بە زووترین کات چارەسەرێک بۆ ئەنجامە خراپەکان و دۆخی نا هەمواری یانەکە بدۆزنەوە. 


یۆرگن کڵۆپ لە پێشتردا ڕاهێنەری لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بوو وە پێش ساڵێک یانە ئینگلیزییەکەی بە جێهێشت و ئێستا بێ یانەیە، وە ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە ڕاهێنەری دڵخوازی فلۆرێنتینۆ پێرێزە وەکو ڕاهێنەری داهاتووی یانەی شاهانە. 


PM:03:16:26/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌