‌کوڕەکەی ئەنچلۆتی دەبێتە ڕاهێنەری تیپێکی ئیتاڵی.

وێستگە سپۆرت-

دەیڤد ئەنچلۆتی نزیکترین پاڵێوراوە بۆ شوێنی جیلاردینۆی ڕاهێنەری ئێستای یانەی پیزای ئیتاڵی.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردۆتەوە، ئیدارەی یانەی پیزای ئیتاڵی نیگەرانن لە ئەنجامە خراپەکانیان لەم وەرزەدا و دەیانەوێت جیلاردینۆی ڕاهێنەر دووربخەنەوە و ڕاهێنەرێکی باش بکەن بە ڕاهێنەری نوێ لە پێناو باشترکردنی ئەنجامەکانیان، کە نزیکترین پاڵێوراویش دەیڤد ئەنچلۆتی کوڕی کارلۆ ئەنچلۆتییە.

ڕۆژنامەکە ئاشکراشی کردووە کە سەرەڕای ئەوەی کە پیزا یاری ڕابردوویان بە دوو گۆڵ لەگەڵ کالیاری یەکسان بوون بەڵام ئەوە نەبووە هۆکاری ئەوەی کە یانەکە دەرفەتی زیاتر بدەنە ڕاهێنەرەکەیان و چەند یاریی داهاتوو دەبێتە خاڵی یەکلاکەرەوەی دوورخستنەوە یان مانەوەی ئەو ڕاهێنەرە، کە یاری داهاتوویان بەرامبەر یانەی میلانە. 

لاگازێتا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئیدارەی یانەکە بە تواناکانی ئەو ڕاهێنەرە لاوە سەرسامن کە لەگەڵ یانەی بۆتافۆگۆی بەڕازیلیدا پێشکەشی دەکات و یانەکە دەیانەوێت لە ئەگەری گۆڕانکاری لە پۆستی ڕاهێنەری یانەکەیان دەیڤد ئەنچلۆتی ڕاهێنەری نوێی یانەکەیان بێت. 


PM:02:59:25/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌