‌لیڤەرپوڵ بژاردەکانی بۆ شوێنگرتنەوەی ئەلێکساندەر ئیساک دیاریکرد.

وێستگە سپۆرت-

لیڤەرپوڵ لە پاش پێکانی ئیساک، ناوی چەند یاریزانێکی دیاریکردووە تا لەم زستانەدا بیانکات بە شوێنگرەوەی.

دوای ئەوەی ئەلێکساندەر ئیساک لە یاری یانەکەی بەرامبەر تۆتنهام تووشی پێکان بوو وە پشکنینە سەرەتاییەکان دەریان خست کە چەند مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، بۆیە هەر زوو یانەی لیڤەرپوڵ لیستێکی بە ناوی چەند هێرشبەرێکەوە ئامادەکرد بۆ ئەوەی یەکێک لەو ناوانە لەم زستانەدا بکات بە شوێنگرەوەی یاریزانە سویدییەکە. 

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوی کردووەتە کە لە ناو لیستەکەدا ناوی هەریەک لە ئیڤان تۆنی یاریزانی یانەی ئەهلی سعودی و ڤیلاهۆڤیچی هێرشبەری یۆڤانتۆس و میترۆڤیچی یاریزانی ڕەیانی قەتەڕی و دانی وێڵبێکی هێرشبەری برایتۆنی ئینگلیزی تێدایە وە یانەکە هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ یاریزانەکان و نرخەکانیان دەکات و لەم زستانەدا بۆندیان پێشکەش دەکات. 

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە گفتوگۆکانی یانەکە ڤیلاهۆڤیش بە نزیکترین بژاردەکان دەزانن لە لیڤەرپوڵ لەبەر ئەوەی ئێستا یاریزانەکە لەگەڵ یۆڤانتۆس ئاسوودە نییە و دووەم بژاردەش ئیڤان تۆنییە کە پێشتر یاریزانی برایتۆنی ئینگلیزی بووە و ئەزموونی یاریکردنی لەو خولەدا هەیە و تەمەنی 29 ساڵە.


AM:11:20:24/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌