‌هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید داوای فرۆشتنی ڤینیسۆس دەکەن.

وێستگە سپۆرت-

هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید بەشێکی زۆری کێشەکانی یانەکە ڤینیسۆس بە هۆکار دەزانن و دەیانەوێت بڕوات.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید، ڤینیسۆس بە کێشەی یانەکە دەزانن بەڵام سەرەڕای ئەوە یانەکە پشتگیری دەکەن و هەوڵەکانی ئەو یاریزانە بەرز دەنرخێنن.

لە ماوەکانی ڕابردوودا یاریزانە بەڕازیلییەکە مەرجێکی سەرەکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە دانابوو ئەویش بەرزکردنەوەی موچەکەی بوو وە هاوتاکردنەوەی بوو لەگەڵ موچەی ئێمباپێ، وە نزیکەکانی ئەو یاریزانەش هەمیشە ئامۆژگاری و هانی یاریزانەکە دەدەن کە لە مەرجەکانی خۆی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی خۆش نەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا یانەکە ڕەتی دەکەنەوە کە مووچەی ئەو یاریزانە بەرز بکەنەوە.

لە ماوەکانی ڕابردوودا یانەی ڕیاڵ مەدرید بە دۆخێکی دژواردا تێدەپەڕی و سەرەڕای ئەوەش ڤینیسۆسیش هەمیشە بەرز و نزمی بە ئاستیەوە هەبوو وە یاریزانەکە بە ڕای بەشێکی هاندەرانی یانەکە ئاستی زۆر دابەزیوە و هەندێک لە کێشەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئەو دۆخە ناهەموارەی ڕیاڵ مەدریدی پیا تێدەپەڕێت ڤینیسۆس بە هۆکار دەزانن و بە پێچەوانەی پێشتر پشتگیری ئەڵۆنسۆ دەکەن و ڕاهێنەرەکە بە هۆکاری خراپی ئەنجامەکانی ڕیاڵ مەدرید نابینن وە داوادەکەن ڤینیسۆس لەلایەن یانەکەوە بەڕێبکرێت.



AM:11:05:23/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌