لیڤەرپوڵ بردیەوە بەڵام ئەلێکساندەر ئیساکیان لەدەستدا.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ لە تۆتنهامی بردەوە بەڵام ئیساکی ئەستێرەی یانەکەی لەدەستدا.
لە یارییەکانی گەڕی 17 ی پرێمەرلیگ و لە یاری لوتکەدا، لیڤەرپوڵ بووە میوانی تۆتنهام و توانی یارییەکەی بە ئەنجامی 2-1 لێبەرێتەوە، بەڵام لە یارییەکەدا ئەلێکساندەر ئیساکی ئەستێرە نوێکەی لیڤەرپوڵ توشی پێکانێکی سەخت بوو وە پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.
لە تایمی یەکەم، یارییەکە گەرموگوڕییەکی زۆری بە خۆیەوە بینی بەڵام ئەو گەرموگوڕییە بە خراپە بەسەر یاریزانانی تۆتنهامدا شکایەوە دوای ئەوەی لە خولەکی 35 دا چاڤی سیمۆنس بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، وە تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی ئارنی سڵۆت سودیان لە کەمی یاریزانەکانی تۆتنهام وەرگرت و لە خولەکەکانی 56 و 66 دا توانیان دوو گۆڵ لە تۆتنهام تۆمار بکەن بەڵام سپێرس لە یارییەکە بێ ئومێد نەبوون سەرەڕای کەمی ژمارەی یاریزانەکانیان وە بە پشت بەستن بە هێرشی هەڵگەڕاوە توانیان گۆڵێک لە لیڤەرپوڵ تۆمار بکەن و ئەنجامەکە کەمکەنەوە لە پاش ئەو گۆڵەوە توندوتیژییەکی زۆر بە یارییەکەوە دیار بوو پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە ڕۆمیرۆی یاریزانی تۆتمهام بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی لیڤەرپوڵ کۆتایی هات.
لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵی یەکەمدا لەلایەن ئەلێکساندەر ئیساک، یاریزانەکە تووشی پێکانێکی سەخت هات،لە بەرکەوتەیەکی توندی میکی ڤاندی ڤێنەوە ، بە بە پێێ پێشبینییەکان پێکانی یاریزانەکە قورسە و چاوەڕوان دەکرێت بۆ ماوەیەک درێژ لە یاریگاکان داببڕێت.
بەو بردنەوەیە لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی چووە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی و تۆتنهامیش بە 22 خاڵ لە پلەی 13 ی ڕیزبەندی گیرسایەوە.
PM:12:40:21/12/2025
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه