‌گواردیۆلا کۆتایی وەرز چیرۆکەکەی لەگەڵ مانسیتی کۆتایی دێت.

وێستگە سپۆرت-

پیپ گواردیۆلا کۆتایی ئەم وەرزە مانچستەر ستیت بە جێدەهێڵێت و چیرۆکەکەی لەگەڵ ئەو یانە کۆتایی دێت.

تۆڕی ئەتلەتیک بڵاوی کردۆتەوە کە لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی یانەکەوە زانیارییان بەدەست گەیشتووە کە کۆتایی ئەم وەرزە پیپ گواردیۆلا یانەی مانچستەر سیتی بە جێدەهێڵێت، ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی گرێبەستی ڕاهێنەرەکە لەگەڵ یانەکەدا تا هاوینی 2027  بەردەوامە. 

تۆڕەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە یانەکە هەر لە ئێستاوە بیریان لە جێگرەوەیەک کردۆتەوە بۆ گواردیۆلا و نزیکترین کەسیش بۆ ئەو پۆستە ئینزۆ مارێسکای ڕاهێنەری ئێستای چێڵسی و یاریدەدەری پێشووی گواردیۆلایە. 

ئەتڵەتیک ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئینزۆ مارێسکا سەرەڕای ئەوەی کە لەماوەکانی ڕابردوودا ئاستێکی باش لەگەڵ یانەی چێڵسی پێشکەش دەکات بەڵام لەگەڵ یانەکە ئاسوودە نییە و بەدووری نازانێت کە بەم نزیکە دەستبەرداری ڕاهێنەرایەتی بلوز ببێت.


PM:04:03:19/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری