‌مەغریب و ئوردن گەیشتنە یاری کۆتایی جامی عەرەب.

وێستگە سپۆرت-

مەغریب و ئوردن لە قۆناغی پێشکۆتایدا لە ئیمارات و سعودیەیان بردەوە و گەیشتنە یاری کۆتایی جامی عەرەب.

لە یارییەکانی جامی عەرەبدا و لە قۆناغی پێشکۆتایی هەڵبژاردەی مەغریب ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیمارات بووەیەوە و لە یارییەکی تریشدا هەردوو هەڵبژاردەی ئوردن و سعودییە بە یەک گەیشتن. 

لە یاریەکەی مەغریب و ئیماراتدا مەغریب تاڕادەیەکی زۆر کۆنترۆڵی یاریگای کردبوو وە توانیان لە خولەکەکانی 28 و 83 و 92  دا سێگۆڵ تۆمار بکەن و هەڵبژاردەی ئیماراتی نەیان توانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن، سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە سوودی مەغریب بە کۆتا هات. 

لە یاری دووەمی نێوان هەڵبژاردەی ئوردن و هەڵبژاردەی سعودیەیدا، هەردوولا ئاستێکی باشیان پێشکەشکرد، بەڵام هەڵبژاردەی ئوردن تاڕادەیەک ڕێکخراوتر یاریان دەکرد، هەر ئەم ڕێکخراویەش وای کرد لە خولەکی 66 دا توانیان گۆڵێک تۆمار بکەن و سەرەنجام یارییەکە بەو تاکە گۆڵە لەسوودی ئوردنییەکان بە کۆتا هات. 

سەرەنجام هەردوو هەڵبژاردەی مەغریب و ئوردن چوونە کۆتایی جامەکە و بڕیارە یاری کۆتایش لە 18 ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت. 



ن.س 

 


PM:12:51:16/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌