ڕیاڵ مەدرید بە زەحمەت بردیەوە، بەڵام ئەڵۆنسۆ ڕزگاری بوو .
وێستگە سپۆرت-
ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە زەحمەت لە ئەلاڤێسی بردەوە و ئەڵۆنسۆش لەو بارودۆخە سەختە ڕزگاری بوو.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی گەڕی 16 ی لالیگادا ڕیاڵمەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و توانی بە ئەنجامی 2-1 یارییەکەی لێ بەرێتەوە و لە کێبڕکێکردنی لالیگا لەگەڵ بارشەلۆنا بەردەوام بێت، وە ئەم یارییە بۆ ئەڵۆنسۆش زۆر گرنگ بوو کە بباتەوە لەبەر ئەوەی بە پێی هەندێک سەرچاوە بێت بڵاویان کردبوویەوە کە ئەگەر ئەڵۆنسۆ لەو یارییەدا براوە نەبێت دەردەکرێت.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 24 دا ڕیاڵ مەدرید وەک هەمیشە بە گۆڵێکی مباپی پێشکەوت، پاشان لە دوای ئەو گۆڵە ئالاڤێس بە پشتیوانی یاریگا و هاندەرانی کۆنترۆڵی تۆپ و ڕیتمی یارییەکەی کرد و وای لە ڕیاڵ مەدرید کرد کە تەنها بەرگری بکەن بەڵام ئەو کۆنترۆڵکردنە بێ ئەنجام بوو وە تایمی یەکەم بەو ئەنجامە بە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا ئالاڤێس بەردەوام بوون لە هێرشکردن تاوەکو لە خولەکی 68 دا توانیان گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن بەڵام دوای ئەو گۆڵە، ڕیاڵ مەدرید کۆنترۆڵی تۆپ و یاریگای کردەوە و لە خولەکی 78 دا بە گۆڵێکی ڕۆدریگۆ ناسنامەی یارییەکەیان دیاری کرد و بەو شێوەیەش یارییەکە لە سوودی ڕیاڵمەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە کۆتا هات.
بەم ئەنجامەش ڕیاڵ مەدرید دووبارە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بارشەلۆنای پێشەنگدا کردەوە بە 4 خاڵ و لە دووەمیدا مایەوە و تەمەنی ڕاهێنەرایەتی ئەڵۆنسۆش لەگەڵ ڕیاڵمەدرید درێژەی کێشا.
PM:08:53:15/12/2025
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه