‌بارشەلۆنا لە ئۆساسۆنای بردەوە و جیاوازییەکەی کرد بە حەوت خاڵ

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیسپانی بارشەلۆنا لە ئۆساسۆنای بردەوە و پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزتر کرد.

لە یارییەکانی هەفتەی 16 ی خولی ئیسپانیدا بارشەلۆنا میوانداری ئۆساسۆنای کردوو توانی بە ئەنجامی 2-0  یارییەکەی لێ بباتەوە . 

لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا بارشەلۆنا بەتەواوی کۆنترۆڵی یاریگای کردبوو وە هەموو ڕێگایەکی گۆڵ تۆمارکردنیان تاقی کردەوە بەڵام چانس یاوەریان نەبوو هەوڵەکان بێ ئەنجام مانەوە هەرچی یانەی میوانە تەنها بە شێوازی بەرگریکردن بەرامبەر تیپەکەی هانسی فلیک وەستانەوە و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا یانەی میوان بەردەوام بوو لەو شێوە بەرگرییەی کە لە تایمی یەکەمدا ئەنجامیان دەدا وە تا خولەکی 70 توانیان گۆڵەکەیان بە خاوێنی بهێڵنەوە بەڵام دواجار بارشەلۆنا بەهۆی فشارە بەردەوامەکانییەوە توانی لە خولەکەکانی 70 و 86  دوو گۆڵ لە لایەن ڕافینهاوە تۆمار بکەن و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی بارشەلۆنا بە کۆتا هات. 

بەم بردنەوەش بارشەلۆنا بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزتر کردوو بەشێوەیەکی کاتی جیاوازییەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریددا کرد بە 7 خاڵ. 


AM:10:31:14/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌