یانەیەکی ئینگلیزی ڕامۆسی دەوێت.
وێستگە سپۆرت-
دوای ئەوەی کە ڕامۆس ڕایگەیاند کە گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆنتێری نوێ ناکاتەوە، یانەیەکی ئینگلیزی ئەو یاریزانەی دەوێت.
سێرجۆ ڕامۆسی یاریزانی یانەی مۆنتێری لە ماوەکانی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە لە مێرکاتۆی زستانەدا و پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە لەو ئەیەوێت یانەی مۆنتێری بە جێ بهێڵێت و ئامانجی گەڕانەوەیە بۆ ئەوروپا.
بە پێی زانیارییەکانی پێگەی کادینا سێر بڵاوی کردۆتەوە کە لە پاش ئەم لێدوانەی یاریزانە ئیسپانییەکە یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکە دەدەن و دەیانەوێت بەرگریکارە درەوشاوەکەی مێژوو لەم مێرکاتۆیەی زستاندا ببەنە ئۆڵدترافۆرد و هێلێ بەرگریانی پێ تۆکمە بکەن.
کادینا سێر ئاشکراشیان کردووە کە بابەتەکە بە نسبەت مانچستەر یۆنایتدەوە زۆر جدییە و ئەو یانەیە گرێبەستیان ئامادەیە بۆ ئەوەی لە سەرەتای ساڵی داهاتوەوە یاریزانەکە بە دڵنیایی بگوازنەوە ڕیزەکانیان .
ن.س
AM:11:35:11/12/2025
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه