‌نەسر لە وەحدەی بردەوە و ڕۆناڵدۆش گۆڵی تۆمارکرد.

وێستگە سپۆرت-

لە یارییەکی دۆستانەدا یانەی نەسری سعودی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە وەحدەی ئیماراتی بردەوە.

شەوی ڕابردوو لە یارییەکی دۆستانەدا یانەی نەسر ڕووبەڕووی یانەی وەحدەی ئیمارات بووە و توانی یارییەکەشی لێ بباتەوە.

لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا نەسر باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 12 دا لە ڕێگەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەکەوە بە گۆڵێک پێشکەوتن بەڵام یانەی وەحدەش هەرزوو وەڵامیان دانەوە و لە خولەکی 23 دا گۆڵی یەکسان بوونەوەیان تۆمارکرد، یانەی نەسریش دواتر و لە خولەکی 31 دا دووبارە ناسری پێشخست بەڵام یاریزانانی وەحدە کۆڵیان نەداو لە خولەکی 36 دیسانەوە گۆڵی یاکسان بوونیان تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا نەسر بە تەواوی باڵادەستی خۆیان بەسەر یارییەکەدا سەپاند و لە خولەکەکانی 55 و 78 دا دوو گۆڵی تریان تۆمار کرد و یارییەکە تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە. 

سەرەنجام ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە وەحدەی ئیماراتیان بردەوە .

ن.س


AM:10:54:11/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌