‌ڕیاڵ مەدرید لە ناو یاریگای خۆیدا بە مان سیتی دۆڕا.

وێستگە سپۆرت-

لە چامپیۆنسلیگ، ڕیاڵ مەدرید لە ناو یاریگای خۆیدا بە مانچستەر سیتی دۆڕا و بارودۆخەکەی لەسەر قورستر بوو.

شەوی ڕابردوو لە یاری لوتکەی گەڕی شەشەمی چامپیۆنسلیگدا یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بووە میوانی ڕیاڵ مەدرید و یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە. 

لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا ڕیاڵ مەدرید بە هێرشە زۆرەکانی باڵادەستی خۆی بەسەر یارییەکەدا سەلماند، تاوەکو لە خولەکی 28 توانیان لە ڕێگەی ڕۆدریگۆ وە گۆڵێک تۆمار بکەن، بەڵام یانەی میوان بە پێچەوانەی پێشبینییەکان لە دوای گۆڵەکەی ڕیاڵمەدریدی هێرشەکانیان چڕتر کردووە و لە خولەکەکانی 35 و 43 دا دوو گۆڵ لە ڕێگەی ئۆڕێلی و هالاندەوە تۆمار بکەن سەرەنجام ئەو تایمە بەو ئەنجامەوە بە کۆتا هات.

لە تایمی دووەمدا هەردوو یانە بە وریاییەکی زۆرەوە یاریان دەکرد مانچستەر ستی لە پێناو هێشتنەوەی ئەنجامی یارییەکە بەو شێوازە و ڕیاڵمەدرید لە پێناو ئەوەی کە گۆڵی زیاتری لێتۆمار نەکرێت و بتوانێت بە هێرشە پێچەوانە و خێراناکنی گۆڵی بەرامبەر بوون و بردنەوە تۆمار بکات، بەڵام یارییەکە تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە و مانچستەر سیتی بە ئەنجامی 2-1 لە ناو سانتیاگۆدا لە ڕیاڵمەدریدیان بردەوە.

بەو ئەنجامە مان سیتی بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندییە و ڕیاڵمەدریدش بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندییەکەدایە . 

ن.س


AM:10:29:11/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌