ڕافینها لە بارشەلۆنا ناڕوات و هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە.
وێستگە سپۆرت-
ڕافینها وەڵامی هەموو ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە لەبارەی جێهێشتنی ئەو یاریزانە لە یانە کەتەلۆنییەکە هەبوون.
ڕافینها، ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی بارشەلۆنا، وەڵامی هەموو ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە لەبارەی ڕۆشتنی یاریزانەکەوە هەبوو بۆ خولی ڕۆشانی سعودییە.
ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X کرابوو دەربارەی ڕۆشتنی لە کۆتای ئەوم وەرزەدا لە یانەکە، خۆی بە کۆمێنتێک ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردۆتەوە کە ویستی ڕۆشتنی لە بارشەلۆنا و ڕووکردنە خولی ڕۆشانی سعودی هەبووبێت.
ئەوە لە کاتێکدایە ڕافینهای بەڕازیلی، گڕێبەستەکژەی تاوەکو هاوینی 2028 بەردەوامە و لە ئێستادا یەکێکی لە ئەستێرە گرنگ و کاریگەرەکانی یانە کەتەلۆنییەکە، وە لەم وەرزەدا بەژداری لە 11 یاریدا کردووە و خاوەنی 4 گۆڵ و 3 ئەسێستە وە یارمەتییەکی زۆری یانەکەی داوە لە بەدستهێنانی ئەنجامی باشدا.
PM:02:37:08/12/2025
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه