‌ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی بە سێڵتاڤیگۆ دۆڕا.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید بە سێڵتاڤیگۆ دۆڕا و سێ خاڵی دیکەی لەدەست دا.
 
لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 16 ی خولی ئیسپانیدا ڕیاڵ مەدرید لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆدا توشی دۆڕانێکی چاوەڕوان نەکراو بوو بە ئەنجامی 2-0 بەرامبەر سێڵتاڤیگۆی میوان، وە ئەوە یەکەم دۆڕانی بوو لەم وەرزە لە یاریگای خۆیدا و کۆتای بەو زنجیرەیە بردنەوە لەسەر یەکەی هات کە 11 بردنەوە بووە لە یاریگای خۆیدا. 

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا تاڕادەیەکی زۆر ڕیاڵ مەدرید باڵادەستی خۆی بەسەر یارییەکەدا سەپاندبوو وە چەند هەلێکی گۆڵ تۆمارکردنیان دروست کرد بەڵام نەیان توانی گۆڵی پێ تۆمار بکەن هەرچی یانەی میوانیشە زیاتر بە هێرشی پێچەوانە یاریان دەکرد بەڵام سەرەنجام هەوڵەکانی ئەوانیش بێسود بوون و ئەو گێمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات  

یارییەکە بەبێ گۆڵ بەردەوام بوو تاوەکو خولەکی 53ی گێمی دووەم دوای ئەوەی سوێد بێرگ گۆڵێکی بۆ سێڵتاڤیگۆ تۆمار کرد، ڕایڵمەدرید هەوڵەکانین چڕتر کردبووەوە بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام لە خولەکی 64 فران گارسیای بەرگریکاری باڵی چەپی ڕیاڵ مەدرید دووەم کارت زەردی وەرگرت و بە کارتی سور کرایە دەرەوە و کێشەکانی ڕیاڵمەدرید لە یارییەکەدا قوڵتر بوون یارییەکە بەو شێوازە بەردەوام بوو لە دوا خولەکەکانیشدا کارێراسیش کارتێکی سوری وەرگرت و هەر ڕاستەوخۆ دوای کارتە سورەکەی کارێراس سێڵتا ڤیگۆ گۆڵی دووەمی تۆمار کردوو یارییەکە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە سوودی سێڵتاڤیگۆ کۆتایی هات. 

بەم ئەنجامە ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی تری لەدەست داو جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بارشەلۆنای پێشەنگ بە 4 خاڵ مایەوە . 


AM:11:00:08/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌