ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید شەڕ بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییەکەی لەگەڵ بارشەلۆنا دەکات.
وێستگە سپۆرت-
لە یارییەکی تری هەفتەی 15ی لالیگادا ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی سێڵتا ڤیگۆ دەبێتەوە.
وا بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 11 ڕیاڵمەدرید لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری سێڵتاڤیگۆ بکات و لە پيناو کەمکردنەوەی خاڵەکانی لەگەڵ بارشەلۆنای پێشەنگدا بجەنگن.
ئەمشەو ئەڵۆنسۆ بێبەشە لە تواناکانی دین هاوسن و ئارنۆڵد و کارڤاخاڵ و ئالابا و فێرلاند مێندی لە بەرامبەردا سێڵتا ڤیگۆ بەبێ هەریەک لە یاریزانەکانی وەک جۆزێف ئایدۆ و میهالیۆ ریستچ دەبێتە میوانی یانە شاهانەییەکە .
ڕیاڵ مەدرید دوای شەش یاری ئەمشەو دەگەڕێتەوە یاریگای خۆی، وە لەم وەرزەدا لە لالیگا 15 یاریکردووە و لە 11 یاریدا براوە بووە و سێ یاری یەکسان بووە و یارییەکیش دۆڕاوە، بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ لە ڕیزبەندی دووەمی لالیگا دێت .
PM:03:12:07/12/2025
ئهم بابهته 956
جار خوێنراوهتهوه