ڕیاڵ مەدرید بردیەوە و ئەڵۆنسۆ دەڵێت باشترین یاریمان کرد
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید لە ئەتلەتیک بلباوی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 15ی خولی ئیسپانیا، ڕیاڵمەدرید لە یاریگای سان مامێس بووە میوانی ئەتلەتیک بلباو، وە توانی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی میواندار بباتەوە و هەنگاوێکیش لە بارشەلۆنای پێشەنگی خولەکە خۆی نزیک بکاتەوە.
چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری ڕیاڵمەدرید بۆ ڕۆژنامەنوسان دواو وتی:" یارییەکی زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمە، لە دوای زنجیرەیەک یەکسان بوون زۆر پێویست بوو ئێمە لەم یارییەدا باش دەربکەوین و بردنەوە بەدەست بهێنین، وە بە ئارامی خۆمان بۆ ئامادە کردبوو توانیشمان ئامانجەکەشمان بپێکین".
ئەڵۆنسۆ درێژەی بە قسەکانیشی دا و وتی:"یارییەکی زۆر نایابمان ئەنجامدا و یەکێک لە باشترین یارییەکانی من بوو لەگەڵ ڕیاڵمەدرید".
ڕاهينەرەکە دەربارەی ئێمباپێش وتی:"ئيمباپێ یاریزانێکی بەتوانا و گرنگی تیمەکەمانە و لەم یاریەشدا وەک هەمیشە درەوشایەوە و توانی یارمەتیدەری هاوڕيکانی بێت وە ئەو زۆر بەتوانایە لە کۆنترۆڵکردنی جوڵەکانی خۆی و توانای خۆ گونجاندنی تەواوی هەیە لەگەڵ تیمەکەدا بەتایبەت لەگەڵ ڤینیسۆس".
لە دوای ئەم بردنەوەیە، ریاڵ مەدرید خاوەنی 36 خاڵە لە پلەی دووەم، بلباویش 20 خاڵی هەیە لە پلەی هەشتەم.
AM:10:59:04/12/2025
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه