بەرشەلۆنە هاوڕێیەکى هالاند دەگوازێتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنە بەنیازە ئەنتۆنیۆ نۆسای یاریزانی نەرویجی لە یانەی لایپزیگ بگوازێتەوە.
نۆسا ڕۆڵی سەرەکی بینی لە گەیشتنى نەرویج بۆ مۆندیالی 2026، کە یەکەم جاریان بوو لە دوای ساڵی 1998ەوە
ڕاپۆرتێکی فوتبۆڵ ئیسپانیا بە پشتبەستن بە ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە بەرشەلۆنە سکاوتەکانی ناردووە بۆ ئەوەی لە پشووی نێودەوڵەتی ئەم دواییەدا لە نزیکەوە چاودێری نۆسا بکەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە جواو ئامارال، بەرپرسی سکاوت و یاریدەدەری بەڕێوەبەری وەرزشی دیکۆ ئامادە بووە و سەیری ئاستی نۆسای کردووە بەرامبەر ئیتاڵیا.
بارسێلۆنا لانیکەم ١٨ مانگە چاودێری نۆسا دەکات و چاوەڕێی ساتێکی گونجاو دەکات بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی یەکلایی بکاتەوە. بەهای ئەم ئەستێرە گەنجە لە بازاڕدا بە نزیکەی ٢٨ ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت. نۆسا تەمەنی ٢٠ ساڵە و بە پلەی یەکەم وەک یاریزانی چەپ یاری دەکات. گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لایپزیگ لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٩ کۆتایی دێت.
AM:10:24:01/12/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه