‌لیڤەرپوڵ ئۆفەرێکی دارایی گەورە ئامادە دەکات بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکى ڕیال مەدرید

وێستگە سپۆرت-

لیڤەرپوول ئۆفەرێکی بەرچاو ئامادە دەکات بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی فەرەنسی ڕیال مەدرید، ئیدواردۆ کاماڤینگا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن CaughtOffside بڵاوکراوەتەوە، پێشبینی دەکرێت لیڤەرپوول 60 ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی کاماڤینگا پێشکەش بکات.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەندێک لە ناو ڕیال مەدرید پێیان وایە فرۆشتنی کاماڤینگا سوودی دەبێت بۆ دابینکردنی دارایی گواستنەوەکانی داهاتوو لە هەمان کاتدا هاوسەنگی گشتی تیپەکە دەپارێزێت.

لیڤەرپوول بەتەنها نابێت لە کێبڕکێی گواستنەوەی کاماڤینگا، چونکە مانچستەر یونایتد، چێڵسی، بایرن میونشن و ئارسناڵیش ئارەزووی ئەوە دەکەن.

ڕاپۆرتەکانی پێشووتر لە ئیسپانیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە یانەی ڕیال مەدرید داوای لانی کەم 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە فرۆشتنی ئەو ئەستێرە لاوە.

کاماڤینگا تەمەنی ٢٣ ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٩ کۆتایی دێت.


AM:09:56:01/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌