‌نیکۆ ویلیامز جارێکی دیکە بەرشەلۆنە بێهیوا دەکات

وێستگە سپۆرت-

نیکۆ ویلیامز جارێکی دیکە بەرشەلۆنە بێهیوا دەکات و ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەتلەتیک بیلباو هەست بە ئاسوودەیی دەکات.

لەمیانەی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرەتا پرسیار لە نیکۆ کرا سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی بەرشەلۆنە و لە وەڵامدا وتی: بیلباو بۆ من هەموو واتایەکی هەیە و لێرە گەشەم کردووە و پێگەیشتووم و هەمیشە هەستەکانم لە پێش هەموو شتێکەوە داناوە و شوێن دڵم کەوتووم.

ویلیامز ئاماژە بەوەش دەکات، لامین یەماڵ بەهرەیەکی باوەڕپێنەکراوی هەیە و هەموو ڕۆژێک ئەوە دەسەلمێنێت، بەڵام دەشزانێت وەک باوکێک وایە بۆی.

لە کۆتایدا سەبارەت بە چانسی بردنەوەی ئیسپانیا بۆ مۆندیال، هێرشبەرەکە ئاشکرای کرد، متمانەیەکی زۆری بە تیپەکەی هەیە و بە باشترین شێوە خۆیان ئامادە دەکەن، زۆر هەڵبژاردەش هەیە کە پاڵێوراون و خۆشیشە هەڵبژاردەکەت بۆ بردنەوەی نازناوەکە پاڵێوراو بێت.




AM:11:25:28/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌