ئەستۆن ڤێلا سێ خاڵی زۆر گرنگی لە یانەی یەنگ بۆیزی سویسڕای وەرگرت
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەستۆن ڤێلا سێ خاڵی زۆر گرنگی لە یانەی یەنگ بۆیزی سویسڕای وەرگرت و ڕیزبەندی خۆی لە هەشت پلەكەی پێشەوە باشتر كرد.
هەر لە پێنجەمین یارییەكانی خولی ئەورووپی، ئەستۆن ڤێلا دەرگای یاریگای ڤیلا پاڕكی بەڕووی یەنگ بۆیزدا كردەوە، "دۆنێل مالین" لە خولەكەكانی 27 و 42ی نیوەی یەكەم توانی بە دوو گۆڵ ئەستۆن ڤێلا پێشبخات.
ئەگەرچی نیوەی دووەم یەنگ بۆیز لە خولەكەكانی كۆتایی گۆڵێكی لە ڕێگەی "مۆنتێرۆوە" تۆمار كرد، بەڵام ئەنجامی كۆتایی 2-1 لە بەرژەوەندی ئەستۆن ڤێلا بوو.
بەو سەركەوتنە یانە ئینگلیزییەكە بە 12 خاڵەوە و بە جیاوازی گۆڵ پلەی سێیەمی گرتووە، هەرچی یەنگ بۆیزە 6 خاڵی هەیە و دەرەوەی ناوچەی پاشكۆشی گرتووە.
AM:11:18:28/11/2025
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه