‌ڕۆما لە میتیلاندی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕۆما توانی یاریی لووتكە لە یانەی میتیلاندی دانیماڕكی بباتەوە و ئەمەش دووەم سەركەوتنی لەسەریەكی بوو.

لە پێنجەمین یارییەكانی خولی ئەورووپی، لەسەر یاریگای ئۆڵمپیكۆ، ڕۆما میوانداری لە میتیلاند كرد، "نیل ئایناوی" لە خولەكی 7 توانی بە گۆڵێك یانە ئیتاڵییەكە پێشبخات، نیوەی یەكەمیش بەو تەنیا گۆڵە تەواو بوو. 

هەرچی نیوەی دووەم بوو لە خولەكی 83 "ستیڤان شەعراوی" گۆڵی دووەمی زیاد كرد، هەرچەندە لە خولەك 86 "پاوڵینیۆ" گۆڵێكی بۆ میتیلاند تۆمار كرد، بەڵام لە كۆتایدا ڕۆما بە دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێك یارییەكەی بردەوە.

بەو ئەنجامە میتیلاند بە 12 خاڵەوە دابەزییە خانەی دووەم، هەرچی ڕۆمایە بە 9 خاڵەوە ڕیزبەندی 15یەمی گرتووە.


AM:11:16:28/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌