چاڤی بۆ راهێنەرایەتی یانەیەکی گەورە پاڵێوراوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی ناپۆلی لە ئەنجامەکانی کۆنتی نیگەرانەوە و چاڤی هێرناندێز و تیاگۆ مۆتا بۆ جێگرەوەی پاڵێوراون.
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، ناپۆلی باس لە بیرۆکەی وازهێنان لە ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەر دەکات، دوای ئەوەی دوایین یاری خولی ئیتاڵیا بەرامبەر بۆلۆنیا دۆڕا.
زۆرێک داوای دوورخستنەوەی کۆنتی دەکەن، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی قسە و باس لەسەر ئەگەری جێگرەوەیەک دروست بکرێت و دوو ناوی دیار خراونەتە نێو لیستەوە، ئەوانیش بریتین لە چاڤی هێرناندێز و تیاگۆ مۆتا.
چاڤی لەدوای جێهێشتنی یانەی بەرشەلۆنە لە هاوینی 2014 ڕاهێنەری هیچ تیپێکی نەگرتۆتە ئەستۆ، دوای ئەوەی وەرزێکی زۆر سەختی بەڕێکرد و هیچ نازناوێکی نەبردەوە.
لای خۆیەوە مۆتا بۆلۆنیای گەیاندە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا، هەرچەندە دوای ئەوە لە یۆڤانتۆس ئەنجامەکانی بە باشی نەڕۆیشتن، بەڵام هێشتا ناوبانگێکی باشی لە ئیتاڵیا هەیە.
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ بەردەوامبوونی قسە و باسەکان و هەستێکی نادیار سەبارەت بە داهاتووی کۆنتی، بەڵام ئەنجامی یارییەکانی داهاتووی ناۆلی بەرامبەر ئاتالانتا و قەرەباگ چارەنووسی یەکلایی دەکەنەوە.
PM:11:41:20/11/2025
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه