‌تیروپشکی پاشکۆی مۆندیال راکێشرا

وێستگە سپۆرت-


تیروپشکی پاشکۆی مۆندیال راکێشرا وهەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر براوەی بۆلیڤیا و سۆرینام یاریدەکات.

تیروپشکی پاشکۆی کیشوەرەکان راکێشرا، هەڵبژاردەی عێراق تەنها یەک یاری ئەنجامدەدات و بەرامبەر براوەی نێوان هەڵبژاردەکانی بۆلیڤیا و سۆرینام ، لە ئەگەری بردنەوەی ئەو یارییەش دەگاتە مۆندیال، لە ئەگەری شکستیش ماڵئاوایی دەکات.

لەلایەکی ترەوە، کۆنگۆی دیموکراتیش تەنها یەک یاری دەکات و رووبەڕووی براوەی یاری نێوان جاماکیا و کالیدۆنیای نوێ دەبێتەوە و پاش ئەوەش براوەیان دەگاتە مۆندیال.

جێی باسە، یارییەکان لە ماوەی رۆژانی فیفای مانگی ئازاری ساڵی 2026 لەنیوان 23 بۆ 31ی مانگ بەڕێوەدەچیت لە وڵاتی مەکسیک.

هەموو یارییەکان لە رۆژی پێنجشەممەی 26ی ئازاری ساڵی 2026 دەکرێن و یارییە کۆتاییەکانیش لە 31ی هەمان مانگ ئەنجامدەدرێن


PM:11:30:20/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌