‌ڕیاڵ مەدرید بە داواکەى ئارسیناڵ ڕازى دەبێت بۆ رۆدریگۆ

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڕیاڵ مەدرید ڕازى بووە دىستبەردارى تواناکانى رۆدریگۆ بێت بۆ یانەى ئارسیناڵ بەرانبەر ٦٠ ملیۆن یۆرۆ 

ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بریتانى ئاشکراى کردووە کە بەرپرسانى ڕیاڵ مەدرید ئامادەییان نیشانداوە گوێ بۆ خواستى یانەى ئارسیناڵ بگرن سەبارەت بە ڕۆدریگۆ 

ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوەش دەکات کە یانەى ریاڵ مەدرید ڕازى بووە بە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ و ٢٠ ملیۆنى تریش وەکو گۆڕانکارى ڕۆدریگۆ بە ئارسیناڵ بفرۆشێت .

رۆدریگۆ وەکو یاریزانێکى سەرەکى لە لایەن ئەلۆنسۆى ڕاهێنەرەوە پشت بە تواناکانى نابەسترێت و ئەمەش وا دەکات بڕیارى رۆشتن بدات .


AM:10:33:20/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌