مانچستەر یونایتد سورە لەسەر گواستنەوەى ئەستێرەیەکى ڕیاڵ مەدرید
وێستگە سپۆرت-
یانەی مانچستەر یونایتد دەیەوێت ئۆریلیان تچۆامینی ئەستێرەی فەرەنسی یانەی ڕیال مەدرید بگوازێتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی فیشایسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ڕیال مەدرید لە هاوینی ڕابردوودا گرێبەستی 90 ملیۆن یۆرۆی لەلایەن مانچستەر یونایتدەوە ڕەتکردووەتەوە بۆ گواستنەوەی تچۆامینی.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم بڕە پارەیە (70 ملیۆن یۆرۆ جێگیر + 20 ملیۆن یۆرۆ لە زیادکردن = 90 ملیۆن یۆرۆ) بڕە پارەیەکی قورسە بۆ ڕەتکردنەوە لە بارودۆخی ئاساییدا.
ڕۆژنامەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید ئەو ئۆفەرە گەورەیەی ڕەتکردووەتەوە، چونکە تچۆامینی بە سەرمایەیەکی بەنرخ بۆ پڕۆژەی یانەکە دەزانێت.
لای خۆیەوە یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاریداوە گرێبەست لەگەڵ تچۆامینی بکات، ڕۆژنامەکەش دووپاتی کردەوە کە یانە ئینگلیزییەکە پلانێک ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە ڕازی بکات پەیوەندی بە یانەکەوە بکات
AM:10:11:20/11/2025
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه