‌80 ملیۆن یۆرۆ بۆ ڕۆدریگۆ

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئارسناڵی لەندەنی  ئامادەن 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە رۆدریگۆ.


پێگەی فتبۆڵ ئینسایدەر ئاشکرای کردووەکە گەنەرز دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئارسناڵ ئامادەن 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی مێرێنگی بکەن لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانەیان.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 16 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ بۆ هاورێکانی دروست بکات.


PM:07:50:19/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌