‌کاردانەوەى ئاڕنۆڵد پاش بردنەوەیان لە ئیمارات

وێستگە سپۆرت-

ئارنۆڵدى ڕاهێنەرى عێراق  دوپاتیکردەوە هێشتا شتی زیاتر ماوە بەدەستی بهێنن و دەڵێت باشترینەکانیش دەبەین بۆ مۆندیال.

پاش بردنەوەیان لە ئیمارات و سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پاشکۆی کیشوەرەکان، گراهام ئارنۆڵدی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق وتى، یارییەکی قورسیان هەبووە و هەڵبژاردەی بەرامبەریان لە چەند ساتێکی یارییەکەدا باشتر بوونە بەڵام ئەوەی گرنگە بردنەوەیان بەدەستهێناوە.

وتیشی: دەبێت پیرۆزبایی لە یاریزانەکانم بکەم بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشیان کرد و بۆ ئەو رۆحییەتەی هەیانبوو، وە بێگومان هێشتا زۆر شت هەیە پێشکەشی بکەین.

هەروەها راهێنەرە ئوسترالییەکەی عێراق وتی: سوپاسی ئەو هاندەرانە دەکەم کە لە یاریگاکەدا ئامادەبوون و بەڵێنیان پێدەدەم کە تیپێک دروست دەکەین کە شانازی پێوە بکەن لە مۆندیالدا، جەخت لەوە دەکەمەوە کە ستافی ڕاهێنەرایەتی بەردەوام دەبێت لە ڕاکێشانی باشترین یاریزانەکان و یاریزانە خراپ و لاوازەکان وەلادەنێین، چونکە مۆندیال شوێنێک نییە بۆ خۆشی، بەڵکو بۆ ئەو کەسانەیە کە بەڕاستی شایەنی ئەوەن تێیدا یاری بکەن.

باسی لەوەشکرد، هاندەرانی عێراق شایەنی دڵخۆشبوونن؛ ئەوان لە ڕابردوودا بە کاتە سەختەکاندا تێپەڕیون، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی دڵخۆشیان بکەن و لە پاشکۆی جیهانیدا بە دڵخۆشی بیانهێڵنەوە.


AM:10:26:19/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌