لە بارەى ڕاشفۆردەوە هەواڵى نوێ بڵاو دەبێتەوە
وێستگە سپۆرت-
بە ئەگەرێکى زۆر یانەى بەرشەلۆنە گرێبەستى مارکۆس ڕاشفۆردى ئینگلیزى دەکاتە هەمیشەیی.
راشفۆرد هاوینى ڕابردوو بە خواستنى یەک وەرزە و کڕینەوەى بە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ لە مان یونایتدەوە ڕوویکردە بەرشەلۆنە و ئاستێکى بەرز پێشکەش دەکات
ڕۆژنامەى سپۆرتى کەتەلۆنى ئاشکراى کردووە کە دیکۆى بەڕێوەبەرى وەرزشى یانەکە پێی وایە یانەکەى دەتوانێت گرێبەستى ڕاشفۆرد بکاتە هەمیشە لەبەر دوو هۆکار
سپقۆرت دەڵێت هۆکارى یەکەم ئەوەیە کە خودى ڕاشفۆرد ئارەزوو دەکات لە یانە کەتەلۆنییەکە بەردەوام بت و هۆکارى دووەمیش ئەوەیە ئامۆریمى ڕاهێنەرى مان یونایتد بە ئیدارەى یانەکەى وتووە ڕاشفۆردى ناوێت .
بۆیە چاوەڕێ دەکرێت نرخەکەى زۆر دابەزێنرێت
AM:09:49:16/11/2025
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه