ئیسپانیا لە جۆرجیاى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەى ئیسپانیا بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە جۆرجیای بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی نۆ یەەمی پاڵاوتنی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی داهاتوو لە کۆمەڵەی پێنجەم ئیسپانیا بووە میوانی جۆرجیا.
لە تایمی یەکەمدا ماتادۆر باڵادەستیان بەسەر یارییەکەدا نیشاندا و لە خولەکی 11 ئۆریازاباڵ توانی گۆڵی یەکەم بۆ ئیسپانیا تۆماربکات.
پاشان لە خولەکی 22 زووبیمێندی توانی دووەم تۆپ بخاتە خانەی گۆڵی جۆرجیا و یاری بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 34 کاتێک فیران تۆرێس توانی بۆجاری سێیەم ئیسپانیا پێش بخات.
هەرچەندە خاوەن ماڵ هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە، بەڵام سەرکەوتوونەبون و سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ماتادۆر کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا یارییەکە بە هەمان سیناریۆ بەردەوامبوو بەجۆرێک لە خولەکی 63 ئۆریازاباڵ توانی گۆڵی چوارەمیش بۆ ئیسپانیا تۆماربکات.
سەرئەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئیسپانیا کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا و هەنگاوێکی گەورە لە گەیشتن بە مۆندیال نزیک بوونەوە.
AM:09:35:16/11/2025
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه