هەواڵێکى خۆش لە بارەى ڕافینیاوە بڵاو دەبێتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنە هەواڵێکی خۆشى لە بارەى گەڕانەوەى ڕافینیاوە پێگەیشت
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، گەشبینی لەناو بەرشەلۆنەدا هەیە سەبارەت بە توانای ڕافینها بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی یانەکەی دوای پشووی نێودەوڵەتی.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، گەڕانەوەی ڕافینیا بۆ یاریکردن دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی، ڕەنگە لە یارییەکەی بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو لە 22ی ئەم مانگە لە خولی ئیسپانیا بێت.
AM:11:26:12/11/2025
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه