دی یۆنگ داهاتووى خۆى لەگەڵ بەرشەلۆنە یەکلایی کردەوە
وێستگە سپۆرت-
فرانکی دی یۆنگ، یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، دڵخۆشە بە مانەوەی لە یانە کەتەلۆنییەکە و پێویستی بە ڕۆیشتن نییە.
بەرشەلۆنە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر ڕایگەیاندبوو گرێبەستەکەی دی یۆنگیان تا مانگی حوزەیرانی 2029 درێژکردووەتەوە، ئەمەش بەشێوەیەکی کاریگەر کۆتایی بە هەموو قسە و باسێک هێنا سەبارەت بە ڕۆیشتنی دی یۆنگ.
لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، دی یۆنگ دەڵێت: دواکەوتنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم؟ لە سەرەتای ساڵی ڕابردوودا تووشی پێکان بووم لە پاژنەی پێیدا، سەرەتا ویستم بزانم چۆن چاک دەبمەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەیەکی زۆرە لە یانەکەدام، هەست بە ئاسوودەیی دەکەم، هەست دەکەم لەلایەن ئیدارەی یانەکەوە پێزانینم هەیە، ئێمە وەک خێزانێک لێرە دڵخۆشین.
دی یۆنگ وتیشى: داهاتووی بارسێلۆناش گەشاوە دەردەکەوێت، بە لەبەرچاوگرتنی پێکهاتەی ئێستا و ئەکادیمیای لاوان، درێژکردنەوەی گرێبەستەکەم بڕیارێکی تەواو بوو، لێرەش دڵخۆشم.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئایا پێویستە بچمە خولی نایابی ئینگلیزی بۆ ئەوەی بەهای خۆم بسەلمێنم، پێموانییە ئۆفەرم هەبووە، بەڵام لە بەرشەلۆنە دڵخۆشم”.
AM:11:00:12/11/2025
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه