‌ئەنچیلۆتى بۆ یاریزانێکى ڕیاڵ مەدرید: یانەکە جێبهێڵە

وێستگە سپۆرت-

کارلۆ ئەنچیلۆتى ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى بەڕازیل  ئامۆژگارى ئیندریکى هێرشبەرى یانەى ڕیاڵ مەدرید دەکات یانەکە جێبهێڵێت 

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری پلاکار،کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل ئامۆژگاری ئێندریکی کرد کە ریاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت بۆ ئەوەی چانسی بانگهێشتکردنی بۆ مۆندیالی 2026 زیاد بکات.

ئەم دۆخەش وایکردووە ئەگەری بانگهێشتکردنی بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل زۆر کەم ببێتەوە، بەڵام ئەنچیلۆتی راهێنەری سامبا جەختی لەسەر ئەوەکردەوە، هێرشبەرەکە کوالێتییەکی باشی هەیە و دەتوانێت بەشداری لە مۆندیالی 2026 بکات، بەڵام پێش ئەوە دەبێت دۆخی ئێستای تێبپەڕێنێت و بیر لەوە بکاتەوە چی باشترە بۆ داهاتووی و لەگەڵ ریاڵ مەدرید قسەبکات.

ئەم قسانەی کارلۆ لە کاتێکدایە، ئیندریک نزیکە لەوەی لەگەڵ یانەی لیۆنی فەڕەنسی رێککەوتن ئەنجامبدات و بە شێوەیەکی خواستن روو لە یانە فەڕەنسییەکە بکات.


AM:10:55:12/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌