‌ناپۆلی بە بۆڵۆنیا دۆڕا

وێستگە سپۆرت-

ناپۆلی سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە بۆڵۆنیا دۆڕا
لە یارییەکانی هەفتەی 11ی خولی ئیتاڵیا، بۆلۆنیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ناپۆلی کرد.
 لە خولەکی 50 بۆڵۆنیا گۆڵێکی لەرێگای دالینگاوە تۆمار کرد هەر دوای ئەوەش بە چەند خولەکێک و لە خولەکی 66 لوچومی گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد، سەرەنجامیش تا کۆتایی یارییەکە بەو ئەنجامە مایەوە.
بەم ئەنجامەش ناپۆلی سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا و خاڵەکانی لە 22 خاڵ مایەوە، بۆلۆنیاش خاڵەکانی بۆ 21 خاڵ بەرزکردەوە.


PM:09:07:09/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌