‌ئیتۆ ئییۆنگی هێرشبەرى لیڤانتى پەیانێکى ڕوون ئاڕاستەى بەرشەلۆنە دەکات

وێستگە سپۆرت-


ئیتۆ ئییۆنگی ئەستێرەی کامیرۆنی، یاریزانی یانەی لیڤانتی، پەیامێکی ڕوونی ئاراستەی ئیدارەی بەرشەلۆنە کرد.

ناوی ئییۆنگ لە لیستی پاڵێوراوەکاندا یە بۆ بەهێزکردنی هێرشبەرى  بەرشەلۆنە، لە ئەگەرى ڕۆشتنى لیڤاندۆڤسکى 

لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، ئییۆنگ دەڵێت:ساموێل ئیتۆ باشترینە، یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکان بۆ من، لە ماوەی یاریکردنی لە بەرشەلۆنەش سەرسام بووم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دڵخۆشم بەو هەواڵانەی ناوم دەبەستنەوە بە بەرشەلۆنەوە

وتیشى  "لە ئێستادا، پێویستە سەرنجم لەسەر کارەکانم لەگەڵ لیڤانتی بێت، و دەبینین چی ڕوودەدات.


AM:10:38:09/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌