میلان و پاڕما یەکسان بوون
وێستگە سپۆرت-
یانەى ئەیسی میلان دوو خاڵی گرنگی لەدەستداو بە دوو گۆڵ لەگەڵ پارما یەکسانبوو.
لەیارییەکانی هەفتەی 11ی خولی ئیتاڵیا ئەیسی میلان بووە میوانی پارما.لەخولەکی 12سالیمیکەرز گۆڵى یەکەمى بۆ میلان تۆمارکرد ، پاشان لەخولەکی 25رافایل لیاو لەرێگەی لێدانی سزاوە دووەم گۆڵی میلانی تۆمارکرد.
خولەکی 45 کاتێک خاوەن ماڵ گۆڵی یەکەم و کەم کردنەوەی جیاوازییەکەیان تۆمارکرد و سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی میلان کۆتایی هات.
لەنیوەی دووەمدا پارما باشتربوو بەجۆرێک لەخولەکی 62توانیان گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆماربکەن.
سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتایی هات و میلان بەم ئەنجامە کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 22لەپلەی دووەمدایە و پارماش بە هەشت خاڵ پلەی 17ی گرتووە.
AM:10:21:09/11/2025
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه