بایرن میونشن ڕەتیدەکاتەوە دەستبەرداری ئۆپامیکانۆ بێت لە بەرژەوەندى ڕیاڵ مەدرید
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی بایرن میونشن ڕەتیدەکاتەوە دەستبەرداری دایۆ ئۆپامێکانۆی بەرگریکاری فەرەنسی بێت لە بەرژەوەندى ڕیال مەدرید.
گرێبەستەکەی ئۆپامێکانۆ لەگەڵ بایرن میونشن لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، ئەگەر گرێبەستێکی نوێ واژۆ نەکات، بە گواستنەوەی بێبەرامبەر یانە باڤارییەکە جێدەهێڵێت.
ڕاپۆرتەکانی پێشووتر ئاماژەیان بەوە کردبوو کە دانوستانەکانی نێوان ئۆپامێکانۆ و بایرن میونشن سەبارەت بە گرێبەستێکی نوێ وەستاون.
لە ڕاپۆرتەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە بایرن میونشن ئامادە نییە داواکارییە داراییەکانی ئۆپامێکانۆ بۆ درێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستەکە دابین بکات.
بێ گومان ڕیال مەدرید گەورەترین سودمەند دەبێت ئەگەر ئۆپامیکانۆ باڤاریا بەجێبهێڵێت، بەڵام ئیدارەی بایرن میونشن ڕەتیدەکاتەوە دان بە شکستدا بنێت لەم بابەتەدا.
ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی تۆپی پێی ئەڵمانی فلۆریان پلاتنبێرگ لە زاری بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشن، ماکس ئیبەرلەوە، کە خواستی یانەکەی بۆ مانەوەی ئۆپامێکانۆی ئاشکرا کرد.
ئیبەرل وتی: ئوپامیکانۆ گەشەی کردووە و بووەتە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانى جیهان
AM:09:17:03/11/2025
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه