‌بەرشەلۆنە گرێبەستى ئەستێرەیەکى نوێ دەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

بەرشەلۆنە دانوستانەکانی چڕتر دەکاتەوە بۆ کۆتایی هێنان بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیریک گارسیای بەرگریکار

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، بارسێلۆنا نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گارسیا بە گرنگ دەزانێت، هەرکاتێک ئەم دانوستانانە تەواو بوو، دەست بە گفتوگۆ دەکەن بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی فێران تۆرێس.

گرێبەستەکەی فێران تۆرێس لەگەڵ بارسێلۆنا لە 30ی حوزەیرانی 2027 کۆتایی پێدێت و یەکێکە لە کارە گرنگەکانی یانەکە لە ماوەی داهاتوودا. سەرەڕای مانەوەی لیڤاندۆڤسکی و کریستینسن، بەڵام یانەکە ئامادە نییە ئۆفەریان پێشکەش بکات لەم کاتەدا.

تۆرێس دەیەوێت لەگەڵ بەرشەلۆنە درێژە بە کارەکانی بدات و لەگەڵ یانەکەی بمێنێتەوە. هەروەها یانەکە وەک یاریزانێکی گرنگ دەیبینێت


AM:09:35:20/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌